ناو: قادر
ناوی باوک: مەلا حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1959
ساڵی شەهیدبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #وەرتێ# سەربە شارۆچکەى #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی وەرتێ سەربە شارۆچکەى ڕواندزی پارێزگای هەولێر
$ژیاننامە$
قادر مەلا حەسەن، ساڵی 1959 لە گوندی وەرتێ سەربە شارۆچکەی ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری هەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی 1979 پەیوەندی دەکات بە لێژنەی ناوچەی باڵەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و دەبێتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشدار بووە.
ساڵی 1982 لەلایەن #یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان# لە گوندی وەرتێ شەهید دەکرێت.[1]