ناو: ڕەسوڵ
ناوی باوک: ئەحمەد ڕەسوڵ عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1925
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ڕەژوکەریانی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #قەسرێ#
$ژیاننامە$
ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ عەلی، لە ساڵی 1925 لە گوندی ڕەژوکەریانی دۆڵی خانەقای سەربە شارۆچکەى ڕواندزی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
ساڵی 1962 پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات، لە بەتالیۆنی 4ی هێزی باڵەک، لە شەڕی هەندرێن و کۆرەک و دەڤەری ڕواندز بەشداری کردووە.
لە ساڵی 1974 لە قەسرێ بەبۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەکرێت.[1]