لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق و لە کۆمەڵەی باکووری یانە بەشدارەکان، تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر یاریگەی یانەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی هەولێر# کرد.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #31-05-2024# بەڕێوەچوو تێیدا و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرزی نموونەیی و هونەری دواجار بێچووە شێرە پێشمەرگەکان شێر ئاسا و وەک هەمیشە توانییان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بە ئەنجامی (3-2) گۆڵ یانەکەی میوانیان دوچاری شکست کرد.
بەو ئەنجامەش تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە توانی کۆی خاڵەکانی بۆ 15 خاڵ زیاد بکات و پێشەنگی یانەکان لە یانەی هەولێر وەربگرێت. [1]