ناو: ڕێزان
نازناو: ڕێزان قەساب
ڕێزان قەساب، شاعیرێکی کوردە خاوەنی چەندین شیعر و تێکستی ئەدەبییە بە زمانی کوردی.
=KTML_Bold=نمونەیەک لە شیعرەکانی:=KTML_End=
ئيتر بۆمن گرنگ نيە
شەو تاراکەی
بدات بەسەری پڕ خەیاڵ
يان بە يانیی
بچێتە دووای هەزاران ساڵ
گرنگ نیە
زستان زریانی لەگەڵبێت
يان بەھار گەڵا هەڵوەرێ
داروبەرد لەزەوی هەڵبێت
گرنگ نیە
ساماڵبێت یان هەوری چڕ بێ
سەرمابێ یان هەمووی گڕبێ
گرنگ نیە
لێرەبم يان لە ناو گوڕا
بە ئاگابم يان بێئاگا
مادام بڕیارە تۆنەيە يت
مادام دەنگت بەمن ناگا
گرنگ نیە
ئیتر بۆمن هەرتاریکە و
خۆر خاوەنی گزنگ نیە.... [1]