ناز
زۆرجار پێم خۆشە بتۆرێى
تاپڕبە دڵ بتلاوێنم ھەتا ئاشتت ئەکەمەوە
لە باوەشى عەشقى تۆدا بە نازەوە
دڵۆپە فرمێسکێکى چاوم بەدى بکەى
گرەوى ناز ببەمەوە
لە ناو دیوارى ئەوینتا لە ناو ڕۆحتا
جێم بێتەوە بە عیشقەوە بمدوێنى
لەسەڕ شاباڵى میھرى خۆت
نازى چاوم ڕەش کەیتەوە
لە تاریکى تەنھاییما دەڕمبێنى و
نازم بکەى بەھار و
باخى دڵم بنەخشێنى و
گرێى بەختم بکەیتەوە
کە بە مەبەست ئەتڕەنجێنم بە گوفتارم
ئەوینت ئەدەم لە بێژنگ
ھەتا تاقیت بکەمەوە
ھەڕچەند بڕۆى
ھەڕ ئەبێ بۆ خۆت بێیتەوە
من وافێربووم
بەو شێوەیەى من پێم خۆشە و تۆ ئەیزانى
ھەڕ خۆشت ئاشتم ئەکەیتەوە.....
نووسەر: #ڕێزان قەساب#. [1]