بەدیار ئەو ئەستێرانەوە دادەنیشم
کە شەوانێک شاهێدم بوون
ئەو ئەستێرانەی ببونە قاسیدی خوداو
هەرچی کەلام و ڵای کە ئەزبەرمە
لەگەڵیان دەخویندم،
تاکو سوکنایی دڵی بێ ئۆقرەم بێ
بەدیار ئەو ئەستێرانە دادەنیشم
کە شاهێدم بوون شەوانێک
بەخودام دەگوت تخوا خوایە!
مانگی ئاسمان و درەختەکانی ناو باخچەی حەوشەکەش شاهێدن،
شاهیدن کە من هەرچی دەم درکاند
تەنها دەردی دڵی ماندووم بوون،
هەوا شاهێدی هەناسە پڕ لەتاسەکانمە
زەوی فرمێسکەکانی لێ نەدەکڕیم و
وەکو شەونمی سەر پەڕەی گوڵ
دڵۆپ دڵۆپ لەسەر ڕوخساری زەوی دەبریسکانەوە
ئەو شەوەی بانگی مردنم دەکرد و
بەچۆلەکەی سەر دار تەسبیحەکەی حەوشەکەمان هەواڵی بۆ ناردم
کە میوانی دڵخۆشی لاوێکی ئاشقە و
تازە نامەی مەعشوقی پێگەیشتوە،
گوتم: ئاخر بۆچی ڕۆحی منی ناوێ؟
من پێشکەشی دەکەم!
ڕۆحی ئاشقێکی بەوەڵامی بۆچیە؟
وەڵامی بۆ ناردمەوە:
ئەو ڕۆحە دڵخۆشەکانی دەوێ
ڕۆحی خەمباری بۆچیە؟
نووسەر: #ئاوات مەلا ڕەسوڵ#. [1]