#نەورۆز ئەحمەد#ی کیژە یاریزانی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی لە یاری سێ بازدا و لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا بە ئاستێکی بەرز لەگەڵ ڕکابەرەکانی ببینرێت و دوای پیشاندانی ئەو ئاستەی پلەی سێیەم و میدالیای بڕۆنزی بۆ هەڵبژاردەی ئێراق بەدەست هێنا.
ئەمە و سەبارەت بە ئەنجامەکەی نەورۆز لە شاری بەسرەی میوانداری پاڵەوانێتییەکەوە وتی، سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە توانیم لە ماوەیەکی کەمدا دوو ئەنجام بەدەست بهێنم یەکەمیان شکاندنی ژمارەی پێوانەی یاری سێ باز بوو دووەمیان بەدەست هێنانی پلەی سێیەم و میدالیای بڕۆنز بوو لە پاڵەوانێتی ڕۆژاوای ئاسیادا.
هەروەک نەورۆز وتی، بەردەوام دەبم لە ئامادەکاری و دەمەوێت بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو بە ئاستێکی بەرزتر ببینرێم و ئەنجامی باشتر و بەرچاوتر بەدەست بهێنم کە ببێتە مێژوو بۆ تەمەنی وەرزشیم. [1]