ناو: سابیر
نازناو: سابیر حەمە کەریم
ناوی باوک: محەمەد کەریم سەلیم
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ساڵی شەهیدبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: گوندی پارەنیانی سەربە شارەدێی #قوشتەپە#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: قوشتەپە
$ژیاننامە$
سابیر محەمەد ناسراوە بە سابیر حەمە کەریم، ساڵی 1935 لە گوندی پارەنیانی سەربە شارەدێی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، سابیر حەمە کەریم خێزاندار بووە و خێزانی ناوی عائیشە ڕەزا بووە، خاوەنی کچێک بە ناوی ڕووناک بووە.
ساڵی 1962 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە فەرماندەیی #فارس باوە#.
ساڵی 1963 لەگەڵ حەوت هاوسەنگەری بۆ پشوویەکی یەک شەوی دەگەڕێنەوە گوندی پارەنیان، زانیاریان لەسەر دراوە و درەنگانێکی شەو کۆمەڵێک سەرباز و جاشی ئەو کاتی ئێراق چواردەوەری گوندەکە دەدەن، لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر نزیک بوونەتەوە و گەمارۆی ماڵەکە دراوە، لە پێناو درووست نەبوونی ڕووبەڕووبوونەوە و سەلامەتی گیانی حەوت هاوسەنگەرەکەی، سابیر خۆی ڕادەستی هێزەکە دەکات، دەستبەسەری دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ بنکەی پۆلیسی قوشتەپە و هەر لەوێ فیشەک بارانی دەکەن و سابیر حەمە شەهید دەبێت.[1]