ناو: کەریم
ناوی باوک: ڕەزاق عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باڵەکیان#ی شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ناوپردان#، #چۆمان#
$ژیاننامە$
کەریم ڕەزاق عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1945 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
لە ساڵی 1970 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حەمید ئەفەندی کە سەربە هێزی باڵەک بووە، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و سەرتیز و گەرووی عومەرئاغای کردووە.
لە ساڵی 1974 لە شەڕی چیای گۆڕەز بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش لە ناوپردان، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی شەهید دەبێت. [1]