ناو: مامەند
ناوی باوک: سوڵتان مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ساڵی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باڵەکیان#ی شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#.
شوێنی شەهیدبوون: چیای هەندرێن، #چۆمان#.
$ژیاننامە$
مامەند سوڵتان مەحمود، لە ساڵی 1941 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندە عەریف یاسین، بەشداری شەڕەکانی زۆزک و گۆرەز و هەندرێنی کردووە.
لە ساڵی 1966 لە شەڕی چیای هەندرێن بەگوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید بووە. [1]