ناو: مستەفا
ناوی باوک: غەریب شێخ عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-04-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باڵەکیان#ی شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #گەلی عەلی بەگ#، #سۆران#
$ژیاننامە$
مستەفا غەریب، لە ساڵی 1942 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەری پێک هێنابوو.
ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی حەمید ئەفەندی سەربە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و سەرتیز و گەروەبێش و گەلی عەلی بەگ کردووە.
لە 16-04-1974 لە کاتی هێرشبردنە سەر سوپای ڕژێمی ئێراق لە گەلی عەلی بەگ، بە گوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەبێت. [1]