ناو: غەریب
نازناو: شێخ غەریب شێخ عوسمان
ناوی باوک: عوسمان
ڕۆژی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-04-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باڵەکیان#ی شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #گەلی عەلی بەگ#، #سۆران#
$ژیاننامە$
شێخ غەریب شێخ عوسمان، لە ساڵی 1942 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەری پێک هێنابوو.
ساڵی 1970 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لەلای فەرماندە سەید عاسی، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و سەرتیز و گەروەبێشێ و گەلی عەلی بەگ کردووە.
لە 16-04-1974 لە کاتی هێرشبردنە سەر سوپای ڕژێمی ئێراق لە گەلی عەلی بەگ، بە گوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەبێت.[1]