ناو: محەمەد
ناوی باوک: عەلی خاڵان قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1949
ڕۆژی شەهیدبوون: #19-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کارێزە#ی #خاڵخاڵان#ی سەربە شارەدێی #شوان#ی پارێزگای #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: کەرکووک
$ژیاننامە$
محەمەد عەلی لە ساڵی 1949 لە گوندی کارێزەی خاڵخاڵانی سەربە شارەدێی شوانی پارێزگای کەرکووک لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 1980 ڕووی کردۆتە پارێزگای کەرکووک و لە گەڕەکی #ڕەحیماوە# نیشتەجێ بووە، محەمەد عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی جەواهیر کەریم بووە و هەروەها خاوەنی پێنج کوڕ و پێنج کچ بووە.
ساڵی 1986 پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی خاڵخاڵانی سەربە لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بەفەرماندەیی چەتۆی مەلا ڕەشید.
بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە، هەر بۆیە لە ساڵی 1987 پلەی سەرپەلی لە هێزەکەی وەرگرتووە.
لە 19-03-1991 لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری چوونەتە ناو شاری کەرکووک بۆ ئامادەکاری و نزیک بوونەوە لە بارەگاکانی ڕژێمی #بەعس#، هێرشیان کردۆتە سەر (مەرکەز شەبابی) ئەو کاتی پارێزگای کەرکووک، بەڵام کشاونەتەوە بۆ باشتر خۆ ئامادەکاری، لە گۆرستانی گەڕەکی ڕەحیماوە لەلایەن هێزێکی زۆری ڕژێمی بەعسەوە گەمارۆ دراون و دوای ڕووبەڕووبوونەوە محەمەد عەلی شەهید بووە. [1]