ناو: سەفیر
ناوی باوک: سەباح
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #10-07-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
شوێنی شەهیدبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
سەفیر سەباح لە ساڵی 1963 لە کوێستانی دەشتی کۆیەی سەربە پارێزگای #هەولێر# لە دایکبووە، دانیشتووی گوند بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە.
ساڵی 1987 پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی بەکری حەمەد کەردزی، بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی کۆیە، چالاکی مەرکەزی کۆیە، چالاکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای کۆیە و چالاکی بنکەی #دێگەڵە# کردووە.
لە 10-07-1991 لە نزیک پارێزگای کەرکووک بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی #بەعس#، سەفیر و دوو هاوسەنگەری شەهید بوون. [1]