ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: ئەحمەد ئیسماعیل ئەلیاس
ساڵی لەدایکبوون: 1934
ساڵی شەهیدبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سازی سەربە شارەدێی شارەدێی #پردێ#ی پارێزگای #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: پردێ، کەرکووک
$ژیاننامە$
شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد لە ساڵی 1934 لە گوندی سازی سەربە شارەدێی پردێی پارێزگای کەرکووک لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، عەبدوڵڵا ئەحمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی سەعدیە نووری بووە و خاوەنی کوڕێک و کچێک بوونە.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یەکی #شوان# بە فەرماندەیی حەمە سوور حسێن سەربە هێزی ڕزگاری #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1965 عەبدوڵڵا ئەحمەد و هاوسەنگەرێکی بەناوی حەمە ساڵح لە نزیک شارەدێی پردێ کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەو کاتی ئێراق و دوای ڕووبەڕووبوونەوە، عەبدوڵڵا ئەحمەد شەهید دەبێت و حەمەساڵح بە برینداری خۆی دەرباز دەکات. [1]