ناو: کاکۆ
ناوی باوک: عەبید حەمەتۆفیق سلێمان
ساڵی لەدایکبوون: 1973
ڕۆژی شەهیدبوون: #19-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی داڵەخیای سەربە شارەدێی #شوان#ی پارێزگای #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: کەرکووک
$ژیاننامە$
کاکۆ عەبید لە ساڵی 1973 لە گوندی داڵەخیای سەربە شارەدێی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.
کاکۆ عەبید لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بووەتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی #خاڵخاڵان#ی سەربە لێژنەی ناوچەی شوانی لقی 19ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و ئازادکردنی #بازیان#، #تەکیە#، #چەمچەماڵ#، کەرکووکی کردووە.
لە 19-03-1991 لەنێوان گەڕەکی عارفە و فەیلەقی شاری کەرکووک ڕووبەڕووی هێزێکی ڕژێمی #بەعس# بوونەتەوە و کاکۆ و هاوسەنگەرێکی لە بنەماڵەی شێخ جەلال تەرەخەیی شەهید بوونە و جەستەکانیان کەوتووتە دەست سەربازانی ڕژێم، شەهید کاکۆ عەبید یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە. [1]