ناو: غەیبوڵڵا
ناوی باوک: حەسەن عەزیز عەباس
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی شەهیدبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی تەبەکوڕەی سەربە شارەدێی #شوان#ی پارێزگای #کەرکووک#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی شوانی پارێزگای کەرکووک
$ژیاننامە$
غەیبوڵڵا حەسەن عەزیز، ساڵی 1922 لە گوندی تەبەکوڕەی سەربە شارەدێی شوانی پارێزگای کەرکووک لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، غەیبوڵڵا حەسەن خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فەخریە فەقێ ئەمین بووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یەکی شوان بە فەرماندەیی حەمەسوور حسێن سەربە هێزی ڕزگاری #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1969 غەیبوڵا حەسەن و چوار هاوسەنگەری لە دەروازی شارەدێی شوان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ئەو کاتی ئێراق، دوای درووستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان، غەیبوڵڵا حەسەن بەبرینداری دەستگیر کراوە و گوازراوەتەوە ناوەندی شارەدێی شوان و فیشەک باران کراوە و شەهید بووە. [1]