ناو: محەمەد
ناوی باوک: سادق خزر ئیسماعیل
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی سێکانی سەربە شارەدێی #تەقتەق#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ناوپردان#ی دەڤەری #چۆمان#
$ژیاننامە$
محەمەد سادق لە ساڵی 1945 لە گوندی سێکانی سەربە شارەدێی تەقتەقی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، محەمەد سادق خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خونچە سەعید بووە، خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە بە ناوەکانی قادر، شوکر، سابیر، گوڵێخا، کەژێ، کابان.
ساڵی 1969 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە لقی نەسرەدین مستەفا سەربە هێزی دەشتی هەولێری #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە دوای بەیاننامەی #11-03-1970# محەمەد سادق هەر وەک پێشمەرگەی بارەگای هێزی دەشتی هەولێر دەمێنێتەوە.
لە مانگی ئابی 1974 محەمەد سادق و چەند هاوسەنگەرێکی کەوتوونەتە بەر هێرشی فڕۆکەی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق و لە نزیک گوندی ناوپردانی دەڤەری چۆمان، محەمەد و هاوسەنگەرێکی کە ناسراوە بە گاینجەیی شەهید بوونە، دواتر لەلایەن گوندنشینانی ئەو دەڤەرەوە بە خاک سپێدراون. [1]