ناو: حسێن
ناوی باوک: ئیبراهیم ئەبابەکر
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ساڵی شەهیدبوون: 1968
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ڕووستێی دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای زۆزک، #سۆران#
$ژیاننامە$
حسێن ئیبراهیم ئەبابەکر، ساڵی 1942 لە گوندی ڕووستێی دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاریی بووە.
ساڵی 1965 پەیوەندیی بە شۆڕشى ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى 3ى هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى گۆڕەز و هندرێن و کۆڕەکى کردووە.
ساڵی 1968 لە شەڕى چیای زۆزک لەلایەن سوپای ڕژێمی #بەعس#ەوە شەهید دەکرێت. [1]