ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: مستەفا ملوک خدر
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی جنێراوەی شارۆچکەی #ڕواندز# سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ناوپردان#، #چۆمان#
$ژیاننامە$
ئەحمەد مستەفا ملوک خدر، ساڵی 1935 لە گوندی جنێراوەی شارۆچکەی ڕواندز سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بارەگای مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەلای دکتۆر #مەحمود عوسمان# دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی زۆربەی شەڕەکانی دەڤەری #سۆران# و باڵەکایەتیی کردووە.
ساڵی 1974 لە ناوپردان بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی #بەعس#ەوە شەهید دەبێت. [1]