ناو: مەغدید
ناوی باوک: حەمەد عەلی فەقێ
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گرتگ#ی سەربە شارۆچکەی #چۆمان#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای هندرێن، چۆمان
$ژیاننامە$
مەغدید حەمەد عەلی فەقێ، ساڵی 1955 لە گوندی گرتگی سەربە شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاریی بووە.
ساڵی 1971 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى 4ى هێزى باڵەک کە ئەو کات عزەت سڵێمان بەگ دەرگەڵەیی بەرپرسی بووە، دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى کۆڕەک و هندرێنى کردووە.
ساڵی 1974 لە چیای هندرێن لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتیدا بە تەقینەوەی مین شەهید دەبێت. [1]