ناو: فەریق
ناوی باوک: حەسەن حسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1919
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #دیانا#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی سەلمان ئاوای نزیک شارەدێی دیانا، #سۆران#
$ژیاننامە$
فەریق حەسەن حسێن، ساڵی 1919 لە شارەدێی دیانای سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە، خێزاندار بووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی عەریف یاسین سەر بە هێزى باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى زۆزک و هندرێن و سەرتیزی کردووە.
ساڵی 1974 بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێمی #بەعس#ەوە لە گوندی سەلمان ئاوای نزیک شارەدێی دیانا شەهید دەبێت.[1]