ناو: فەقێ
ناوی باوک: مەلا وسو عوسمان
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گرتگ#ی دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #بەرسرین#، #چۆمان#
$ژیاننامە$
فەقێ مەلا وسو عوسمان، ساڵی 1952 لە گوندی گرتگی دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە، خێزاندار بووە.
ساڵی 1969 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی حەمەدئەمین ڕەشکە کە ئەرکی پاراستنی مەکتەبی سیاسییان پێ سپێردرابوو، دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1974 لە نزیک گوندی بەرسرین بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی ڕژێمی #بەعس#ەوە شەهید دەبێت.[1]