ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: سەلمان ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ڕۆژی شەهیدبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا سەلمان ئەحمەد، ساڵی 1948 لە شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، کاری جوتیاریی کردووە، خێزاندار و دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە.
ساڵی 1972 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی عەریف یاسین سەربە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەبێتە کارگێڕی ڕێکخراوی شەهید عەلی.
ساڵی 1974 لە شەڕی گەرووی عومەرئاغا بریندار دەبێت.
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان، دووردەخرێتەوە بۆ پارێزگای نەجەف، بەڵام بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیکردن بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتییەوە.
ساڵی 1984 لەلایەن ڕژێمی ئێراقەوە دەستگیر دەکرێت.
ساڵی 1985 لە سێدارە دەدرێت. [1]