ناو: عیسا
ناوی باوک: سێوک سێوک
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ساڵی شەهیدبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #لێلکان# لە شارەدێی #سیدەکان#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای شەکیو، سیدەکان
$ژیاننامە$
عیسا سێوک سێوک، ساڵی 1953 لە گوندی لێلکان لە شارەدێی سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و تا قۆناغی ناوەندیی خوێندووە، ژیانی هاوسەریەتی پێکهێنابوو.
ساڵی 1968 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لەلای عەزۆ لێڕەبیری دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1975 دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لە شاری کەرەج پاسەوانی تایبەتیی ماڵی #ئیدریس بارزانى# بووە.
ساڵی 1979 لە لقی 2ی باڵی ڕاست کە دواتر بووە بە هێزی بارزان، دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەکرێتە سەرپەل و بەشداریی شەڕەکانى خێرەزۆک و باسکەدر و مەزنێ و مێرگەسۆرى کردووە.
ساڵی 1987 لە گەلی خواکوڕک و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پێشمەرگایەتی لە چیای شەکیو دەکەوێتە خوارەوە و شەهید دەبێت.[1]