ناو: عوسمان
ناوی باوک: ئیسماعیل مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1937
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #مەلەکان# سەربە شارەدێی #خەلیفان# لە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #دیانا#، #سۆران#
$ژیاننامە$
عوسمان ئیسماعیل مەحمود، لە ساڵی 1937 لە گوندی مەلەکان سەربە شارەدێی خەلیفان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک کە ئەو کات حەمید ئەفەندی بەرپرسی بووە، دەبیتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی زۆزک و حەسەن بەگ و گەرووی عومەرئاغا و سەرتیز و هندرێنی کردووە.
ساڵی 1974 لە نزیک شارەدێی دیانا بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی #بەعس#ەوە شەهید دەبێت.[1]