ناو: فەتاح
ناوی باوک: حاجی مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ڕۆژی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی گوانی سەربە شارەدێی #دیانا# لە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #گەلی عەلی بەگ#
$ژیاننامە$
فەتاح حاجی مستەفا، ساڵی 1955 لە گوندی گوانی سەربە شارەدێی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاریی بووە.
ساڵی 1974 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی 3ی هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانى گۆڕەز و گەلی عەلی بەگی کردووە. لە هەمان ساڵدا و لە شەڕی گەلی عەلی بەگ لەلایەن سوپای ڕژێمی ئێراقەوە شەهید کراوە.[1]