ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: نەبی عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سیتکان#ی سەربە شارەدێی #دیانا# لە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا نەبی عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1954 لە گوندی سیتکانی سەربە شارەدێی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە.
ساڵی 1974 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتاڵیونى 6ى هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی گۆرەز و گەرووی عومەرئاغای کردووە.
ساڵی 1974 لە نزیک گوندەکەی خۆیان و بەهۆی بۆردومانی ڕژێمی بەعسەوە بریندار دەبێت و دوای گواستنەوەی بۆ شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت.[1]