ناو: سڵێمان
ناوی باوک: نەبی ئەحمەد عەوڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1939
ڕۆژی شەهیدبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ڕووستێ لە دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیایی سەفین، #شەقڵاوە#
$ژیاننامە$
سڵێمان نەبی ئەحمەد عەوڵا، لە ساڵی 1939 لە گوندی ڕووستێ لە دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەیی بووە، دواتر لەبەر زیرەکی و لێهاتووی درێژە بەخوێندن دەدات و دەبێت بە ئەفسەر لە هێزی ئاسمانی ئێراق.
ساڵی 1962، ڕیزی هێزی ئاسمانی ئێراق بەجێ دەهێلێت و پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، لە هێزی مەحمود کاوانی دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەکرێتە فەرماندەی بەتالیۆن، بەشداریی شەڕەکانی چیای سەفین و کەپکی شیلانەى کردووە.
ساڵی 1962 لە کاتی هێرشکردنە سەر چیای سەفین بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی دوژمن لەگەڵ فەرماندە مەحمود کاوانی بەسەختی بریندار و دواتر شەهید دەبێت.[1]