ناو: محەمەد
ناوی باوک: ئەمین خدر مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی باڵەکیانی شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #گەلی عەلی بەگ#
$ژیاننامە$
محەمەد ئەمین خدر مەحمود، لە ساڵی 1930 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
لە ساڵی 1970 دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سەید عاسی کە سەربە هێزی ڕزگاری بووە، بەشداری شەڕی گۆڕەز کردووە.
لە ساڵی 1974 لە گەلی عەلی بەگ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی #بەعس# شەهید بووە.[1]