ناو: مزەفەر
ناوی باوک: حسێن حەمەدئەمین حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1956
ساڵی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دێلزیان# سەربە شارەدێی #دیانا#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: مێرگە کاروان لە نزیک #کێلەشین#، #سیدەکان#
$ژیاننامە$
مزەفەر حسێن حەمەدئەمین حەسەن، ساڵی 1956 لە گوندی دێلزیان سەربە شارەدێی دیانای پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاریی بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریی شەڕەکانی گەلی عەلی بەگ و #ڕواندز# و گەرووی عومەرئاغا و سەرتیزی کردووە.
ساڵی 1974 ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت.
ساڵی 1983 لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵەکانی لە مێرگە کاروان لە نزیک کێلەشین دەکەونە بۆسەی #حزبی دیموکراتی ئێرانەوە# و شەهید دەبێت.[1]