ناو: ڕەسوڵ
ناوی باوک: محەمەد عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باڵەکیان#ی شارەدێی #دیانا#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای گۆڕەز، #سۆران#
$ژیاننامە$
ڕەسوڵ محەمەد عەلی، لە ساڵی 1955 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، نەخوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
لە ساڵی 1972 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی عەریف یاسین کە سەربە هێزی باڵەک بووە، بەشداری شەڕەکانی گۆڕەز و گەلی عەلی بەگی کردووە.
لە ساڵی 1974 لە شەڕی چیای گۆڕەز بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی #بەعس# شەهید بووە.[1]