ناو: حەسەن
ناوی باوک: ئیبراهیم ئەبابەکر
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ساڵی شەهیدبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: گوندی ڕووستێ لە دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: #بەغدا#
$ژیاننامە$
حەسەن ئیبراهیم ئەبابەکر، ساڵی 1953 لە گوندی ڕووستێ لە دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و کاری جوتیاری کردووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە و خێزاندار بووە.
ساڵی 1972 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراوی سەربازیی. بەشداریی شەڕەکانى گەرووى عومەرئاغا و زۆزک و هندرێن و حاجى ئومەرانی کردووە.
ساڵی 1975 دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت.
ساڵی 1981 لە شەڕى #حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران# بریندار بووە و ساڵی 1983 لە کاتی چالاکیی پێشمەرگایەتی لەگەڵ برایەکی بە ناوی بەکر ئیبراهیم ئەبابەکر کە ئەویش پێشمەرگە بووە، لە بناری چیای هەڵگورد دەکەوێتە ناو بۆسەیەکی بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێراقەوە و ناوبراو بریندار دەبێت و دەستگیر دەکرێت.
ساڵی 1985 لە بەندینخانەى #ئەبوغرێب# لە سێدارە دەدرێت. [1]