ناو: سادق
نازناو: سادق هاشم مێرۆزی
ناوی باوک: هاشم عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1966
ڕۆژی شەهیدبوون: #23-06-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گوندى مێرۆز سەربە شارۆچکەی #مێرگەسوور#ى پارێزگاى #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندى مێرۆز سەربە شارۆچکەی مێرگەسوورى پارێزگاى هەولێر
$ژیاننامە$
سادق هاشم عەزیز، ساڵی 1966 لە گوندى مێرۆز سەربە شارۆچکەی مێرگەسوورى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تەمەنی 6 مانگ بووە کاتێک هاشم عەزیز مێرۆزیی باوکى لە چیاى ئەترۆش شەهید دەبێت.
ساڵى 1975 دوای نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول لەگەڵ خانەوادەکەى ئاوارەى وڵاتى تورکیا دەبێت، دواى ماوەیەک مانەوە لە وڵاتى تورکیا ڕوودەکەنە وڵاتى ئێران و لە ئۆردوگاى زێوە نیشتەجێ دەبن.
ساڵى 1983 دەگەڕێتەوە ناوچە ڕزگار کراوەکانى شۆڕش و پەیوەندیى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و لەلاى فەرماندە ئەحمەد مێرۆزیى مامى دەبێتە پێشمەرگە و بەشداریى چەندین شەڕ و چالاکیى دەڤەرەکە دەکات.
بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى پێشمەرگایەتى دەچێتە دەڤەرى مزوورى و لە 23-06-1987 بە هۆى بۆردومانى فڕۆکەى سوپاى ڕژێمى #بەعس#ەوە لە گوندى مێرۆز شەهید دەبێت. [1]