ناو: سەلیم
ناوی باوک: شێخۆ برایم قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1950
ساڵی شەهیدبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: کوێستانەکانی مەزرا -ستیرۆکان سەربە شارەدێی #سیدەکان# لە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: دەشتەهێرتی سەربە شارەدێى سیدەکان، #سۆران#
$ژیاننامە$
سەلیم شێخۆ برایم قادر، لە ساڵی 1950 لە کوێستانەکانی مەزرا -ستیرۆکان سەربە شارەدێی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە.
ساڵی 1971 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی محێدین شێخزادە کە سەربە هێزی بارزان بووە، دەبێتە پێشمەرگە.
ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.
ساڵی 1986 لە گوندی دەشتەهێرتی سەربە شارەدێى سیدەکان دەکەونە ناو بۆسەیەکی بەکرێگیراوانی ڕژێمی #بەعس#ەوە و دوای شەڕێکی سەخت شەهید دەبێت.[1]