ناو: شاکر
نازناو: شاکر چاوشین
ناوی باوک: عەلی مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ڕۆژی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #سیدەکان#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
$ژیاننامە$
شاکر عەلی مستەفا، لە ساڵی 1945 لە شارەدێی سیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 1961 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی حاجی بێرۆخی کە سەربە هێزی باڵەک بووە، دەبێتە پێشمەرگە.
بەشداریی شەڕەکانی هندرێن و زۆزک و گۆڕەزی کردووە.
ساڵی 1966 لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی ئێراقەوە شەهید دەبێت. [1]