ناو: عەبدولڕەحمان
ناوی باوک: قادر قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1954
ساڵی شەهیدبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #مەلەکان# سەربە شارەدێی #خەلیفان# لە سنووری ئیدارەی #سۆران#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ئاڵوەتان# لە نزیک شاری #سەردەشت#
$ژیاننامە$
عەبدولڕەحمان قادر قادر، ساڵی 1954 لە گوندی مەلەکان سەربە شارەدێی خەلیفان لە پارێزگای #هەولێر# لەدایک بووە، گوندنشین و کاری جوتیاریی کردووە و خێزاندار بووە.
لە دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە.
ساڵی 1980 پەیوەندیی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە بارەگای لقی2.
ساڵی 1982 لە گوندی ئاڵوەتان لە نزیک شاری سەردەشت لە شەڕێکى خوێناویدا لەگەڵ پێشمەرگەکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# شەهید بووە. [1]