تەقەی بوکانی
وتراویشە: تفەنگی بوکانێ لە سنووری #هەولێر#ێ کاتێک زەماوەندی هاوسەرگیری ڕێکدەخرا، لە ڕۆژی بووک گواستنەوەدا هەڵپەڕکێ و بەزم و شادی کوڕان و کچان و کەسوکاری زاوا دەقڕمێنن و لە خۆشیاندا گوللە بە ئاسمانێوە دەنێن بەوە دەوترێت: تەقەی بوکانێ، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر تەقەکردنێک بە مەبەستی کوشتن نەبێت و بۆ گاڵتەپێکردن و بەزم و خۆشی و ترساندن بێت دەوترێت: تەقە بوکانی یان تفەنگی بوکانێ.[1]