ناو: شێخ ساڵح
ناوی باوک: فەقێ خدر باس
ساڵی لەدایکبوون: 1936
ساڵی شەهیدبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #دێلزیان#ی سەربە شارۆچکەی #چۆمان#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #سیدەکان#
$ژیاننامە$
شێخ ساڵح فەقێ خدر باس، لە ساڵی 1936 لە گوندی دێلزیانی سەربە شارۆچکەی چۆمانی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین و خەریکی کاری جوتیاریی بووە.
ساڵی 1962 پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە هێزی باڵەک کە ئەو کات مامۆستا #حەمید ئەفەندی# بەرپرسی بووە، دەبێتە پێشمەرگە.
بەشداریی شەڕەکانی ئەو دەڤەرەی کردووە.
ساڵی 1962 لە شارەدێی سیدەکان لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێراقەوە شەهید دەکرێت و هەر لەوێش تەرمەکەی بەخاک سپێردرا. [1]