ناو: دەروێش
ناوی باوک: حەسەن شوان مستەفا
ڕۆژی لەدایکبوون: 1927
ساڵی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بۆڵێ سەربە شارەدێی #سیدەکان#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گەرووی عومەرئاغای شارەدێی #دیانا#، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی #سۆران#، سەربە پارێزگاى هەولێر
$ژیاننامە$
دەروێش حەسەن شوان، ساڵی 1927 لە گوندی بۆڵێ سەربە شارەدێی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەقالی کاری جوتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، خێزاندار بووە.
ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە سەرپەل لە بەتالیۆنی حاجی بێرۆخی سەربە هێزی باڵەک، بەشداری شەڕەکانی هندرێن و زۆزک و گۆڕەز کردووە.
لە ساڵی 1966 لەگەڵ برایەکی بە ناوی #حەمید حەسەن شوان مستەفا# کە ئەویش پێشمەرگە بووە و لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی لە گەرووی عومەرئاغای شارەدێی دیانا سەربە پارێزگاى هەولێر، بەهۆی تۆپبارانی سوپاى ڕژێمی ئێراق شەهید بووە.[1]