دەڵێی حەوت مردووی لە گۆڕێیە
کەسێک خۆی وا دەربخات کە زۆر تازیەبار و خەمبارە، زۆر بگرێت و شین و شۆڕ بکات، پەشۆکاوی زۆر پێوە دیار بێت، لەسەر شتێکی بچووک و ئاسایی کە ئەو خۆ شێواندنەی نەوێت و بەتەوسەوە لە سنووری #هەولێر#ێ پێی دەوترێت: دەڵێی حەوت مردووی لە گۆڕێیە.[1]