ناو: حەمید
ناوی باوک: حەسەن شوان مستەفا
ڕۆژی لەدایکبوون: 1927
ڕۆژی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: گوندی بۆڵێ سەربە شارەدێی #سیدەکان#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گەروی عومەرئاغاى شارەدێى #دیانا#ى پارێزگاى هەولێر
$ژیاننامە$
حەمید حەسەن شوان، لە ساڵی 1927 لە گوندی بۆڵێ سەربە شارەدێی سیدەکانی پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، خوێندەواری نەبووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
لە ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشى ئەیلوول دەکات و لە بەتالیۆنی یەک بە فەرماندەیی حاجی بێرۆخی کە سەربە هێزی باڵەک بووە دەبێتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی هەندرێن و زۆزک و گۆڕەزی کردووە.
لە ساڵی 1966 لەگەڵ برایەکی بەناوی #دەروێش حەسەن شوان# کە ئەویش پێشمەرگە بووە لە گەروی عومەرئاغاى شارەدێى دیاناى پارێزگاى هەولێر بە تۆپبارانی ڕژێمی ئێراق شەهید دەبن.[1]