ناو: خاناودەل
ناوی باوک: حسێن حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ڕۆژی شەهیدبوون: #19-09-1982#
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی #سیدەکان# سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی سیدەکان
$ژیاننامە$
خاناودەل حسێن حەمەد، لە ساڵی 1935 لە شارەدێی سیدەکان سەربە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خوێندەوار بووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو.
ساڵی 1961 لە ڕێگەی مامۆستا #حەمید ئەفەندی# برایەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات و کەسێکی چالاک بووە، چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێراق دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی #کەرکووک# و #بەغدا# دەکرێت، بەڵام دوای ئازادبوونی بەردەوام دەبێت لە کاری ڕێکخستنی نهێنی پارتایەتی.
لە 19-09-1982 ڕژێمی #بەعس# قەدەغەی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سیدەکان سەربە پارێزگاى هەولێر ڕادەگەیەنێت، هەمان شەو لەلایەن چەکدارانی ڕژێمی ئێراقەوە دەدرێتە بەر گوللە و دەستبەجێ شەهید دەبێت. [1]