ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: شێخ عەبدوڵڵا
ناوی باوک: ڕەزا عەبدولڕەحمان جەلیل
ڕۆژی لەدایکبوون: 1937
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-06-1979#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی شێخانی شێخ بزێنی سەربە شارەدێی #ئاغجەلەر#، #چەمچەماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: #خانەقین#
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا ڕەزا ناسراوە بە شێخ عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1937 لە گوندی شێخانی شێخ بزێنی سەربە شارەدێی ئاغجەلەر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە خوێندن ئاستی سەرەتایی لە حوجرەی شێخەکانی شێخ بزێنی تەواوکردووە، خاوەنی دوو خێزان بووە بە ناوەکانی سەعدیە نەجیم و سەعدیە عەلی و خاوەنی شەش کوڕ و دوو کچ بووە بە ناوەکانی فاتیح، ناسیح، سەردار، سەروەت، سامان، سەروەر، نەجیبە، هاجەر.
ساڵى 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە شاری #شنۆ# نیشتەجێ بووە.
لە شاڵاوی سێیەمی ئەنفال لە مانگی 3ی ساڵی 1988ی دەڤەری #گەرمیان#، سەعدیە عەلی خێزانی و چوار کوڕ و یەک کچی بەناوەکانی (سەردار، سەروەت، سامان، سەروەر، نەجیبە) بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوونە و تا ئێستاش شوێن بزرن.
لە ساڵی 1954 پەیوەندی کردووە بە حاجی شێخ قادر بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی لە دەڤەری گەرمیان و #کەرکووک# و بووەتە ئەندام لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە ساڵی 1956 بەهۆی چالاکییەکی تەنزیمییەوە لە شارەدێی ئاغجەلەر دەستگیر کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ ئەمنی چەمچەماڵ و دواتریش بۆ فەیلەقی کەرکووک، هەروەها دوای دوو ساڵ زیندانی لە ساڵی 1958 ئازادکراوە.
لە ساڵی 1962 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە لقی یەکى بەتالیۆنی دووی ئاغجەلەری بە فەرماندەیی شەهید عەریف ئیسماعیل لە هێزی ڕزگای پارتی دیموکراتی کوردستان بووەتە پێشمەرگە.
بەشداری شەڕەکانی شۆڕشی ئەیلوول وەک شەڕی چنارتو ئاغجەلەر، چەمی ڕێزان، #خاڵخاڵان#، شەڕی خانەقین، #دەربەندیخان#، شەڕی حاجی ئۆمەران کردووە.
لە ساڵی 1964 پلەی سەرپەلی لە لقی یەکى بەتالیۆنی دووی ئاغجەلەری وەرگرتووە و لە ساڵی 1967 بووەتە بەرپرسی نووسینگەى (مەکتەبى عەسکەرى) سەربازی لقی یەکى ئەو بەتالیونە.
لە ساڵی 1977 لە ئاوارەیی دووبارە بووەتەوە پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و پەیوەندی بە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە هەمانکاتدا پلەی کارگێڕی لێژنەی ناوچەی #شوان#ی سەربە لقی سێی وەرگرتووە.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1979 عەبدوڵڵا ڕەزا و 11 هاوسەنگەری بە فەرمانى سەروى خۆیان و بە چاوساغی وەلید ئەبوو شوارب ڕەوانەی شارەدێی #مەیدان#ی سەربە شارۆچکەی خانەقین کراون بۆ ڕێگرتن و ڕاوەدوونانی ئەو بنەماڵە عەرەبانەی کە لە دەڤەرەکە کە بە مەبەستى بە عەرەبکردنى کوردستان نیشتەجێ کرابوون، عەبدوڵڵا ڕەزا و هاوسەنگەرانی دوو هەڵمەتیان لە دوو کاتی جیاوازدا سەرکەوتووانە ئەنجامداوە، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەڵمەتی سێیەم و لە ڕێکەوتی 07-06-1979 لەلایەن ئەمنی گشتی #بەعس# لە خانەقین ڕێگاکەیان مینڕێژ کراوە، لە ئەنجامدا مین بە ئۆتۆمبیلەکەیاندا تەقیوەتەوە و عەبدوڵڵا ڕەزا و هەر 11 هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە. دواتر لەلایەن کادیرانی پارتییەوە لەو دەڤەرە جەستەکانیان گوازراوەتەوە وڵاتی ئێران و لەلایەن سەرکردایەتی پارتی و بنەماڵەکانییانەوە لە شاری شنۆی وڵاتی ئیران بەخاکیان سپاردوون.[1]