[دڵ و ڕۆحمان وابەستەتە]
(ئەوانەی بە وێنەی کاریکاتێریی، سوکایەتییان بە پێغەمبەر کرد و ئەویان نە ناسیوە)
لە مێژەوە تاریک و ڕوون لە زۆرانان... هەر لە گل و ماخۆلانان... لە هێرش و یەک ڕاونانان... لەبەر بوون و قەڵەمڕەوی، نەدەست لە یەک دەکرێتەوە... نە ئەمیان ئەو لەسەر جوگرافیای بوونیدا دەسڕێتەوە... نە گرمەی شەڕ بۆ یەک چرکەش، دەبڕێتەوە.
ڕووناکی دێ سپی و ساماڵ... ڕێی هەزار ساڵ دەبڕێ بە باڵ... تاریکیش وەکوو بڵقی ئاو پووچ و بەتاڵ... بەڕواڵەت زاڵ... بەناوەڕۆک ژەهرێکی تاڵ.
تاریکی چەند قێزەون بێ... ئەیەوێ ڕوونیی زەبوون بێ... وێڵی دۆڵی توناوتون بێ... باو هەر باوی (کاهینەکانی ئاموون) بێ.
ڕێی ڕووناکی پێشەنگەکەی پێغەمبەرە... کە چەتری وەحی لەسەرە... کە پێیان ئەوت (ئەبتەر)ە... درۆزنە، شیعرزانە، جادووگەرە... ڕێ لێ گرتن بە زێڕ، بە زۆر... (10) ساڵ (3) جار هەوڵی تیرۆر... ئەوەی نەشێ بە خۆی و یارانی کرا... چەند نیوەناوی لێ نرا... تۆمەت بۆ نامووسی کرا.
نازانن دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێ... خوری، تەشی جاڵجاڵۆکە هەرچەند بایدا، بە ڕیس نابێ... گوڵی پێغەمبەرایەتی هێندە گەشە، بەو تۆمەتانە سیس نابێ.
وای چەند لە ویژدانا کزن... چەند ڕەش و دێز و چاوبزن... جنسبازن، خۆیان دزن، لە دز وایە هەمووان دزن... لە نەتاشراو دایدەتاشن... دەیدەنە بەر تۆمەت، تانە، (تەشهیر)، جوێن... جارێک دەڵێن: داگیرکاری ماڵ و داوێن... جارێک وێنەیەک دەکێشن، تەور بە دەست، خەنجەروەشێن... جەنگێکی ڕاگەیاندنە... جەنگی وێنە شێواندنە... تەنها بۆ ناوزڕاندنە... دیمەنێکی ڕابواردن و دیمەنێکی تۆقاندنە... کێشەی سووریا مراندنە... بە جۆرێ پێناسەت دەکەن... دەتچوێنن بە پاشایەک چەند جەندرمەی شمشێر بە دەست پاست دەکەن.
ئەی پێغەمبەری مرۆڤدۆست! بە تۆ دەڵێن: ڕەشەکوژی؟ کە ملکەچی خەڵکی خۆبەخوازان نەبووی... تەنها جارێک بۆ مانەوەی نەتوت بژی... وەستای دژی... دەستت دایە ڕیش و قژی... کۆیلە و کەنیزەکت نەهێشت... هەتا هەمووی ئازاد بژی... تۆ بۆ خزمەتکاری ماڵتان، سەلمانی کۆیلەی فارسیت نەکڕیەوە... پەرستگایەکت نەڕووخاند... دینی هیچ پێغەمبەرێکت نەسڕیەوە... دیلت نەکوشت، درەختێکت نەبڕیەوە.
بەڵام ئێمە کاتێک ڕێمان سەخت و لێژ بوو... ئامانجمان لێ پاش و پێش بوو... (هێرتزل) خۆی، ئەندازیاری نەخشەکێش بوو... داخ لە دڵ بوو... کاتێک داخەکەی ساڕێژ بوو... کە ئەتاتورک شایی بوو، ڕەزاشا بۆی چۆپیکێش بوو.
ئەمیان چەماند... بەیداخەکەی خۆیان چەقاند... خۆیان سەپاند... سەگی هار لە دەرگایانا بۆ پاسکردن کلکی لەقاند... خاکی دڵەکانیان کێڵا... تۆوی ژەقنەمووتیان وەشاند... پاسەوانی شاخی ئوحود زۆرینەیان، سەر بەرەو خوار تێیان تەقاند... نەوەی نوێیان وا تێگەیاند... خۆداماڵن لە ڕابردوو... کاڵا بەبێ قۆپچە و پزوو... ئەو نەستەلەی جوو و بەچکە جوو... پێیان بدەن، قوتی بدەن بێ یەک و دوو... ئەم ئوممەتە وای چەندە زوو... بوونە تەیری مەلای مەشهوور... ورگیان ئاوسا و، ملیان باریک بوو وەک دەزوو... وڵات بە قەرەبرووت بوو... پاشا لە گەلی لالووت بوو... گیرفانی وەک ورگی حووت بوو... کوڕی پاشا، پاشای نوێ بوو... هێشتا باوکی لە تابووت بوو... ئەمیش وەک باوکی لەعنەتی کەللەپوت بوو... دیموکراتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنهاتەنها درۆی ڕووت بوو.
لە سەری سەد ساڵا قەدەر... شێری لە بێشە کردە دەر... شێر پشتێنی بەستە کەمەر... کە فووی پیاکرد، خەوتوانی ئەشکەوتەکەی (ئەنجلۆس)ی کرد باخەبەر... سەرلەنوێ خاک کێڵرایەوە و... باخی سووتاو نێژرایەوە و... باخ هاتەبەر... کە بەرچنەی پڕ میوە هات... کاهینانی (لات و مەنات)... کوێرایی بە چاویانا هات... زۆریان بۆ هات... برووسکەی شاباش و بەرات... لە لای ئاغاکانەوە هات... بۆ (چیلەر و موعەممەر و حوسنی و سادات)... دادی نەدان خەرجی و خەڵات... شەویان داهات... ڕۆژمان هەڵات... بناوان شکاو لافاو هات... هەی هەی دێن و پینەی دەکەن؟ ئاو بردوونی... لە تاو مەرگ دەست لە چڵەپوش گیرەکەن... (بەشار و بەعسی سووریا)مان لەبیرەکەن.
بەو داشانە یاری مەکەن، سەردەمی یاری و داشتان... جاشی باشتان... پارەی کاشتان... گشت تێپەڕی... دەک ئەو پاشا بە لەعنەت بێت کە بە شاباشتان هەڵپەڕی... تۆش ئەی یەهودی بەچکەمار، کە هەر فێری فێڵ و گەڕی... لە ئاست خۆری پێغەمبەرا کوێر و کەڕی... ئەوەی نووسیت و نواندت، سەگ بووی لە مانگەشە و وەڕی.
هەڵوێستی گردبوونەوەمان، ئیمانییە... ئینسانییە... ڕۆڵەی سەڵاحەدینتین، دەنگێکی کوردستانییە... خزمەتگوزاری دینتین، هەڵوێستمان شارستانییە... وەک (سومەییە) پەرژینتین، ماڵ و گیانمان قوربانییە.
ئەمەیە دەنگی ڕەسەنی ئەم میللەتە... دەنگی جوامێری و غیرەتە... قورئان ڕووناکی ڕێمانە و بیلبیلەی چاومان سوننەتە... لە خاکی کوردستانەوە دڵ و ڕۆحمان وابەستە تە.
هۆزانەوان: #مەلا غەریب پێنجوێنی#
دیوانی: #هەنسک و هیوا#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=