خۆڵی حەوت دێیانی گرتووە
وتراویشە: تۆزی حەوت گوندانی پێوەیە یان سەگی حەوت گوندانی پێ وەڕیوە، بۆ گاڵتەپێکردن و خۆشیش وتراوە: خۆڵی حەوت گوندانی بە قونێوەیە، لە کۆندا کەسێک چەند گوندێکی دەوروبەری ئاوایی خۆیانی بکردبووایە لەبەر ئەوەی بە پێیان و کەروبار بووە، پێیان زۆربووە و بەکەسێکی گەڕۆک و بەتوانا و شارەزا دانراوە بە پێکەنین و سەرسامییەوە جارجاریش بەتەوسەوە پێی وتراوە: خۆڵی حەوت دێیانی گرتووە. [1]