بۆ کەڕ دەخوێنێتەوە بۆ کوێر سەما دەکات
کەڕ: کەسێکە گوێی گرانە و گوێبیستی دەنگ نابێت، قسەی هەموو دونیای بۆ بکەیت تەقەی سەری دێت وەکوو ئەوەی وتراوە: بۆ باجی حەلاوی باس بکە، نەوەکوو نووسراوی ناو پەرتووکانی بۆ بخوێنیتەوە، کوێر: نابینا و نادیدەیە و چاوەکانی نابینن ئەگەر ئارایشتگا و ڕازاندنەوەی هەموو دونیای بخەیتە بەرچاو هیچی دیدە ناگرێت نەوەکوو سەمای بەبەرچاوەییەوە بکەیت، ئەوە وەکوو تەوس کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی کەودەن و نەفام و گێل و ساویلکە و کەم ئاعاقل دەوترێت: بۆ کەڕ دەخوێنێتەوە بۆ کوێر سەما دەکات.[1]