گورگی ڕووتەی کلکدار
وتراویشە: گورگی ڕووتەڵەی کلک خوار، گورگ خۆی ئاژەڵێکی کێویی و دڕندەی گۆشتخۆرە، مێملی مەڕوماڵاتە، ڕووتە یان ڕووتەڵە ئەو گورگەی تووکی کەم بووبێتەوە و ڕووت و قوت دەربکەوێت، سەبارەت بە کلکدار و کلکخوار هەموو گورگێک کلکدارە، بەڵام ڕووتەڵەکان کلکەکانیان ڕوونتر دەردەکەوێت، ئەو جۆرە گورگە لە کوردەوارییدا وا وەسفکراوە کە زۆر چاپووک و چوست و ئازان لە ڕاو و نێچیر گرتن بۆ ستایشی گورگ وەکوو: گورگی بالان دیدەیە وتراویشە: گورگی ڕووتەی کلکدار.[1]