ناو: حسێن
ناوی باوک: محەمەد عەبدوڵڵا خاڵە
ساڵی لەدایکبوون: 1962
ڕۆژی شەهیدبوون: #06-02-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندى بێسەڵمێنی سەربە شارەدێى #وارماوە#ى شارۆچکەى شارەزوورى پارێزگاى #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: دەشتی #شارەزوور#
$ژیاننامە$
حسێن محەمەد عەبدوڵڵا خاڵە، ساڵى 1962 لە گوندى بێسەڵمێنی سەربە شارەدێى وارماوەى شارۆچکەى شارەزووى پارێزگاى سلێمانی لەدایک بووە، گوندنشین بووە و خەریکى کارى جوتیارى بووە.
ساڵى 1979 پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە ڕێکخراوى #سیروان#ى سەربە لێژنە ناوچەى #خانەقین#ى لقى سێی #پارتی دیموکراتى کوردستان# بووەتە پێشمەرگە.
ساڵى 1981 لە شەڕى بەردە دووکونى شەمێرانی شارۆچکەی #دەربەندیخان# و ساڵی 1982 شەڕى دەڤەرى شەمێرانى شارۆچکەى دەربەندیخانى پارێزگاى سلێمانی بریندار بووە.
لە 06-02-1982 لەگەڵ هاوسەنگەرێکى بەناوى #بایەر بێراوەیی# دەیانەوێت بە بەلەم لە ڕووباری سیروان لە دەڤەرى شەمێران بپەڕنەوە بۆ دەشتی شارەزوور، لە ناوەندی ڕووبارەکە لەلایەن فڕۆکەى سوپاى ئێراق بۆمبباران دەکرێن و هەر لەوێ شەهید دەبن. [1]