ناو: قادر
نازناو: قالەی ماینجان
ناوی باوک: عەبدولکەریم ئەڵماس
ساڵی لەدایکبوون: 1913
ساڵی شەهیدبوون: 1963
شوێنی لەدایکبوون: گوندی نەوسووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: باشووری کوردستان
$ژیاننامە$
قادر عەبدولکەریم ئەڵماس ناسراوە بە قالەی ماینجان، ساڵی 1913 لە گوندی نەوسووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە سەردەمی لاوێتیدا ڕووی کردۆتە دەڤەری #هەورامان# و لە گوندی #بەڵخە#ی سەربە شارەدێی #بیارە#ی پارێزگای #هەڵەبجە# بووەتە خاوەن کار و نیشتەجێ بووە.
خێزاندار بووە و خێزانەکەی ناوی قەتحەن موڕاد بووە، خاوەنی سێ کوڕ و دووکچ بووە، کوڕێکی ڕەزا قادر ساڵی 1969 لە شۆڕشی ئەیلوول شەهید بووە، هەردوو کچەکەشی بە ناوەکانی سوعدا و توبا لە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بەر کیمیابارانەکە کەوتوون و شەهید بوون.
ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگەی تیپی هەورامان، یەکێکە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی تیپی هەورامان لە شۆڕشی ئەیلوول، تیپی هەورامان بوونەتە یەکەم تیپی چەکداری لە دەڤەری هەورامان کە پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کردووە و سەربە بەتالیۆنی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوونە.
ساڵی 1963 لە ئەنجامی تۆپبارانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەلایەن سوپای ئێراق، شەهید قادر و دوو لە هاوسەنگەرانی بەناوەکانی قالە سوور و غەفور ئەحمەد بریندار بوونە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە قادر عەبدولکەریم شەهید دەبێت. [1]